زیاتر له 5000 حاجى سوودمه‌ندن
حاجیانی کوردستان هه‌ر 100 دۆلارێكيان به 132 هه‌زار دینار وه‌رگرت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حەج و عومرەی هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ زیاتر له پێنج هه‌زار حاجى هه‌ر 100 دۆلارێكیان به 132 هه‌زار دیناروه‌رگرتووه و به‌مه‌ش زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیان سووده‌مه‌ند بوونه.
كاروان ستونى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان به 964ـى راگه‌یاند، گۆڕینه‌وه‌ى پاره‌كه بە هەوڵی بەردەوامی بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌یان بووه لەگەڵ بانکی ناوەندی فیدراڵ و هه‌ر حاجییه‌ك بڕى دوو هه‌زار دۆلارى به نرخى 132 هه‌زار دینار وه‌رگرتووه.
وتیشی “تاكه بانكێك له هه‌رێمی كوردستان كه بانكى ناوه‌ندى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌فه‌رمى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات بانكى جیهانه و ئه‌مڕۆ ته‌واوى حاجییان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان له‌و بانكه وه‌رگرتووه”.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان بێت، به‌هۆى وه‌رگرتنى دراوى دۆلار به‌م نرخه و به‌راورد به نرخى ئێستاى بازاڕ، حاجیانى كوردستان نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دیناریان قازانج كردووه چونكه هه‌ر حاجییه‌ك 200 هه‌زار دینارى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ژماره‌ى ئه‌و حاجیانه‌ى ئه‌مساڵیش ده‌چن بۆ حه‌ج پێنج هه‌زار و 136 كه‌سه.
پێشتر بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هەموو داتایەکی داوەتە بانکی جیهان و هەر حاجییەک بیەوێت پارەکە بگۆڕێتەوە پێویستە پاسپۆرت و ڤیزاکەی لەگەڵ خۆی ببات و نابێت هیچ کەسێک لە جیاتی کەسێکی دیکە پارەکە وەربگرێت و لقەکانی بانکی جیهان لە هەولێر و سلێمانی هەن و حاجیانی شاری دهۆکیش دەتوانن سەردانی شاری هەولێر بکەن بۆ ئەم مەبەستە.