كه‌مبارانى وشكی كردوون
ئه‌مساڵ زیاتر له 400 هه‌زار دۆنم گه‌نم له دهۆك دروێنه ناكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆك ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌مساڵ به‌هۆى كه‌مبارانییه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر به‌رهه‌مى گه‌نمى جوتیاران كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه جوتیاران ناتوانن گه‌نمه‌كانیان له زیاتر له 400 هه‌زار دۆنم زه‌وى دروێنه بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند ئه‌و زیانانه‌ى كه بۆ وشكبوونى گه‌نمى ئه‌مساڵ خه‌ملاندوویانه به نزیكه‌ى 100 ملیار دینار ده‌بێت له سنوورى پارێزگاكه‌یاندا.
وتیشی “420 هه‌زار دۆنم زه‌وى كه به گه‌نمى چیچندراون هه‌مووى به‌هۆى كه‌مبارانى وشكبووه و جوتیاران ناتوانن دروێنه‌ى بكه‌ن”.
به‌ڵام كشتو‌كاڵى دهۆك بێهیوا نییه له پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى ئه‌مساڵى پارێزگاكه‌ى بۆ به‌رهه‌مى گه‌نم، چونكه گه‌نمه دێمییه‌كه‌یان بێ كێشه‌و گرفته، كه نزیكه‌ى 300 هه‌زار دۆنم چێندراوه و پێداویستى ناوخۆیان بۆ پڕده‌كاته‌وه.
به‌قسه‌ى ئه‌حمه‌د جه‌میل، ئه‌مساڵ رێژه‌ى باران بارین له سنوورى پارێزگاكه‌یان به‌گشتى 318 ملیمه‌تر بووه ئه‌مه‌ش ناتوانێت كشتوكاڵه‌كه‌یان تێرئاو بكات.