هەواڵەکان

ترەمپ بازاڕی دراوی لە کوردستان شڵەقاند و تەماتە و شوتیش گران دەبێت

964+

ژووری هەواڵ

قسەیەکی ترەمپ بەهای لیرەی بەرزکردەوە و بازاڕی دراوی لە کوردستان شڵەقاند، شارەزایانی ئەو بوارەش دەڵێن، تا بۆتان دەکرێ خۆی لێ مەدەن، با بەدەردی تمەن نەچن و تووشی زەرەر نەبن.

لیرەی سووری بەرزبووەوە و بازاڕی دراوی شلۆق کردووە

لیرەی سووری بەرزبووەوە و بازاڕی دراوی شلۆق کردووە

دوو رۆژە تەماتە باش هەرزان بووە، بەڵام لە سبەینێوە لەگەڵ شووتی هاوردەکردنیان قەدەغە دەکرێت و ئیتر نۆرەی بەرهەمی ناوخۆیە بێتە بازاڕەوە.

سبەی هاوردەی تەماتە و شووتی لە ئێرانەوە رادەگیرێت و نر...

سبەی هاوردەی تەماتە و شووتی لە ئێرانەوە رادەگیرێت و نرخیان زۆر هەرزان بووە

هەر سەبارەت بە تەماتە، لەو شوێنەی وریا حەمەكەریم میدیاكارە قسەخۆش و رۆح سوکەکە، گیانی لەدەستدا، شەتڵە تەماتە شین بووە و ئەگەر خزمەتیان بكرێت، تەماتەش دەگرن.

وریا حەمەكەریم بە مردووییش هەر خێر و بەرەكەتە

وریا حەمەكەریم بە مردووییش هەر خێر و بەرەكەتە

مامۆستایەک دوای 38 ساڵ خزمەتکردن لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، ئەمساڵ خانەنشین بوو، بەڵام دڵی نەهات لەناوەڕاستی ساڵدا، قوتابییەکانی جێبهێڵێ و پێنج مانگی رەبەقە خۆبەخشانە دەوام دەکات.

خانەنشین بوو بەڵام قوتابییەکانی جێنەهێشت

خانەنشین بوو بەڵام قوتابییەکانی جێنەهێشت