"قوتابییەکانم دڵگران بوون"
خانەنشین بوو بەڵام قوتابییەکانی جێنەهێشت
+964
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
مامۆستایەکی وانەی کوردی لە ناحیەی ئاغجەلەر دوای 38 ساڵ خزمەتکردن لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردندا، ئەمساڵ وادەی خزمەتی بەکۆتایی هاتووە، بەڵام پێنج مانگە خۆبەخشانە دەوام دەکات.
کامەران محەمەد، مامۆستای وانەی کوردی بە 964ـی وت، “وانەکەی من وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی بوو، ئەوکاتەی من خانەنشین بووم، وام هەست دەکرد کەلێنێک لە قوتابخانەکەدا دروست دەبێت بە نەبوونی مامۆستا، بڕیارم دا لە قوتابخانەکە بمێنمەوە تا کۆتای بە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دێت”.
وتیشی، “کاتێک منداڵەکان زانیتیان وادەی خزمەتم تەواو بوە، زۆریان دڵگران وبێتاقەت بوون، هەر ئەو کات بەڵێم دا کە بەجێیان نەهێڵم، تا ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایەکی نوێ دێتە جێگای من”.
قوتابخانەی قامیشلی بنەڕەتی لە سەنتەری ناحیەی ئاغجەلەرە، مێژووی دروستکردنەکەی بۆ ساڵی 2001 دەگەڕێتەو، 210 قوتابی لەخۆدەگرێت، تاوەکو پۆلی شەشی بنەڕەتی تێدایە، 10 مامۆستا لەم قوتابخانیە دەوام دەکەن.
پێداچوونەوە: هاوبەش