قەزای چۆمان

سبەی دەنگی تەقینەوە دێت و مەترسن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند، سبەی دیسان مین و تەقەمەنی لەناودەبن، بۆیە خەڵكی ناوچەكە نەترسن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، دانیشتوانی قەزای چۆمان و ناحیەی گەڵالە و ناحیەی سمیلان ئاگادار دەکەنەوە، کە سبەی پێنجشەممە 15.5.2025 کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی پارێزگای هەولێر، ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک لەناودەبات، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت.

دەشڵێن، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بۆ هیچ مەبەستێکی “گەشتیاری و کۆکردنەوەی گیای بەهارە و لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات” لە ناوچەكە نزیک نەبنەوە و لەکاتی بیستنی دەنگی بەهێزی تەقینەوەكان نەترسن و نیگەران نەبن.

رۆژی دووشەەمەی رابردووش بەڕێوەبەرایەتییەكە ژمارەیەك مین و تەقەمەنی لە هەمان شوێن لەناوبرد و پێشتریش خەڵكیان لە بوونی دەنگی بەرزی تەقینەوەكە ئاگادار كردەوە.