ئەو کاڵەکەی کە دەستیبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: کشتوکاڵی هەڵەبجە
لە ئێرانەوە هاتووە
رێگریکرا لە گواستنەوەی چوار تۆن کاڵەکی خراپبوو بۆ بازاڕەکانی هەرێم
964+
ژووری هەواڵ
لە دەروازەی مەرزی تەوێڵە دەستگیرا بەسەر زیاتر لە چوار تۆن کاڵەکی خراپبوو کە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی و بە هاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەروازەی مەرزی تەوێڵە دەستگیرا بەسەر بڕی چوار تۆن و 230 کیلۆ کاڵەک کە خراپ بوو و شیاو نەبوو بۆ خواردن.
لیژنەی گەڕاندنەوە و لەناوبردن بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەی کاڵەکەکە بۆ وڵاتی سەرچاوە کە ئێرانە، کشتوکاڵی هەڵەبجە وا دەڵێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.5.2025، حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، بەپێی مواسەفاتی ئێران ئەو کاڵەکە کێشەی نییە، بەڵام تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ رێساکانی حکومەتی هەرێم یەکناگرێتەوە.