رێگای کەلار - دەربەندیخان

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش بریندارن

964+

میلاد جەلال _ گەرمیان

لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان بارهەڵگرێک و کیایەک خۆیان بەیەکدا کێشا و کەسێک گیانی لەدەستدا، سێ کەسی دیکەش بریندارن.

جاسم محەمەد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، “لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان و لە نزیک گوندی پونگەڵە لەو شوێنەی کە رێگاکە بووە بەیەک ئاراستە، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان کیایەکی دوتەنی و بارھەڵگرێک روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کیا دوتەنییەکە بە شۆفێرەکەوە چوار کەسی تێدابووە، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە و سێ سەرنشینەکەی دیکەش بریندارن.

جاسم محەمەد وتیشی، کیا دوتەنێکە بە ئاراستەی کەلار رۆیشتووە و بارھەڵگرەکەش بە ئاراستەی دەربەندیخان، لەلایەن تیمەکانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

دیسان پیکاب و تانکەر بەزمیان نایەوە؛ پێنج کەس بریندارب...

دیسان پیکاب و تانکەر بەزمیان نایەوە؛ پێنج کەس برینداربوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆی دیکەدا 12 کەس برینداربوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆی دیکەدا 12 کەس برینداربوون