بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی:
“ئەم ئێوارەیە دوو بومەلەرزەی سوك روویاندا”
964+
ژێوار خدر
ئێوارەی ئەمڕۆ دوا بەدوای یەک دوو بومەلەرزە لە سنووری قەزای شارەزوور روویاندا و بەشێك لە هاوڵاتیان هەستیان پێکرد.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند،بومەلەرزەی یەکەمیان لە كاتژمێر 7:36 دەقیقە بەگوڕی 3.1 پلە بە پێوەری رێختەر ، لە قوڵایی 11 كیلۆمەتر و لە نزیک سەنتەری قەزای سەیدسادق روویدا، دووەمیشیان لە کاتژمێر7:41 دەقیقە و دوای پێنج دەقیقە بەگوڕی 2.2 پلە بە پێوەری رێختەر، لە قوڵایی 12 كیلۆمەتر لە سەنتەری زەڕایەن روویاندا.
دەشڵێت، هەرچەند گوڕی بومەلەرزەکان کەم بووە، بەڵام هاوڵاتیانی ناوچەكە هەستیان پێ كردووە چونكە قوڵییەكەیان كەم بووە.