بانکی هەرێم هەفتانە 250 ملیۆن دینار بۆ رێگەی کەلار-دەربەندیخان دابیندەکات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
دوای 10 رۆژ لە راگرتنی بەھۆی نەبوونی بودجەوە، بانکی ناوەندیی ھەرێم لە سلێمانی بڕیاریدا ھەفتانە بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەی رێگای کەلار – دەربەندیخان تەرخانبکات.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی کۆبووەوە و رێککەوتن ئهمڕۆ سێشهممه 14.202023 نەختینەی پێویست بۆ پرۆژەی کەلار- دەربەندیخان، کفری-کارێز لەگەڵ شایستە داراییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان دابینبکرێت.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، كه دوێنێ كراوه، ھەفتانە بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی رێگای کەلار – دەربەندیخان دابیندەکرێت و شایستە داراییەکانی تەندروستی گەرمیان، کە مانگانە 150 ملیۆن دینارە، وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
مەرجی بانکی ناوەندیی هەرێم بۆ تەرخانکردنی نەختینە ئەوەیە “دەبێت کۆمپانیای جێبەجێکاری هەردوو پرۆژەکە “رێگای کەلار – دەربەندیخان و کفری-کارێز”، رێژەی ئەنجامدراوی بەرچاویان هەبێت.”
تۆڕی 964 دهزانێت، لە بارەی کێشەی کەمیی دەرمان لە ئیدارەی گەرمیان، ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی هەرێم بەڵێنیداوە، بەپێی زیادکردنی کاش کاربکەن بۆ دابینکردنی پارەی دەرمانی تەندروستیی گەرمیان، هاوشێوەی شارەکانی تر.
پرۆژەی رێگای کەلار – دەربەندیخان 18 پردی دووساید لەخۆدەگرێت، کارەکانی بە رێژەی 58%ی تەواوکراوە و 41 کیلۆمەتر درێژە، زیاتر لە 137 ملیار دیناری تێدەچێت.