لیستی موچە هات
سبەی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی چوار دەکرێت
964+
ژێوار خدر
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و سبەی چوار شەممە 14.5.2025 دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و رۆژی یەک شەممە 18.5.2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
بەپێی لیستەکە دابەشکردنی موچە سبەی چوارشەممە بە وەزارەتی خانەنشینی دارایی دەستپێدەکات پێنج لە وەزارەتەکان وەریدەگرن، دواتر لە رۆژی پێنجشەممە بەشێکی زۆری وەزارەتەکان موچەکانیان وەردەگرن و ئەوەی دەمێنێتەوە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو موچەکەی وەردەگرێت و لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم وەزارەتەکان موچەکانیان وەردەگرن.