بێ کەموکورتى
بەفەرمى راگەیەنرا؛ بەغدا پارەى موچەى نارد
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتى دارایى هەرێم رایگەیاند کە تەمویلى مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی
ئەمڕۆ سێشەممە 13.5.2025، وەزارەتى دارایى هەرێم بڵاوى کردەوە، بڕى 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار، وەک موچەى شایستەى موچەى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان خرایە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێم بە 964ـى وت، پارەکە بێ کەمووکورتییە و لە نزیکترین کاتدا لیستى موچە رادەگەیەنین.
گەیشتنى موچەى مانگى چوار لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ 13 رۆژ لە مانگى پێنج تێپەڕیوە.