لە هەولێر

چوار خاوەن مۆلیدە لەسەر دوکەڵکردن و دەنگی بەرز دەدرێنە دادگا

964+

ژووری هەواڵ

بەهۆی دوکەڵکردن و دەنگی بەرز، سکاڵا دژی چوار خاوەنی مۆلیدە لە چەند گەڕەکێکی هەولێر تۆمار کرا و دەدرێن بە دادگا.

ئەمڕۆ دووشەممە 12.5.2025، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە یاسا و رێنماییەکانی ژینگە، بەتایبەت چارەسەرنەکردنی کێشەی دووکەڵ و دەنگی زۆر و پیسی، سکاڵایان دژی چوار خاوەن مۆلیدە تۆمارکردووە.

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان سزای سەرپێچی مۆلیدەی گەڕەکانی دیاری کردووە و سزاکانیش لە نێوان 300 هەزار بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە.

بە پێی زانیارییەکانی دەستەکە، سزای سەوزنەکردن یان لەبری سەوزنەکردن 300 بۆ 500 هەزار دینارە، ئەگەر مۆلیدەیەک ژاوەژاوی هەبێت سزاکەی 500 هەزار دینارە و ئەگەر دوکەڵ بکات ئەوا ملیۆنێک یان ملیۆنێک و 500 هەزار دینار سزاکەیەتی.

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لە هەولێر دیاریکر...

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لە هەولێر دیاریکرا