پشدەر
مامۆستایانی لادراو لە وانەبێژی گردبوونەوە
964+
محەمەد عەلی – راپەڕین
لەبەردەم پەروەردەی پشدەر بەشێک لە مامۆستایانی لادراو لە وانەبێژی گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕنئەوان دەڵێن، بەرلەوەی بڕیاری بەگرێبەست بوونیان بۆدەربچێت هەریەکە و بەهۆکارێک لەوانەبێژی دابڕابوون و بڕیاری بەگرێبەست بوون ئەوانی نەگرتووەتەوە.
ناریا حەمەد یەکێکە لەو مامۆستایەنە بە 964ـی وت، “وانەبێژمان هەیە لە یەک تا 12 ساڵ خزمەتی وانەبێژییان هەیە، ئێستاش ژمارەیەک کەس بەواسیتەو تەسکیەیی حیزبی دامەزراون بێئەوەی رۆژێک وانەبێژیان کردبێت دانراون”
مەحمود حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەریش بۆ 964 وتی، ناوەکان لە وەزارەتەوە دامەزراون و ئێمە داوامان نەکردوون.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر