گرافیک؛ 964+
مۆساد به‌نهێنى دۆزییه‌وه و به ئاشكرا گه‌ڕاندییه‌وه
دوای 43 ساڵ روفاتی سەربازه بێسه‌روشوێنبووه‌كه‌ى ئیسرائیل گه‌ڕێندرایه‌وه وڵاته‌كه‌ى
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت، ئه‌و سه‌ربازه‌ى كه 43 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناوى به بێسه‌روشوێن هاتبوو، روفاته‌كه‌یان له لوبنان دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش یەکشەممە گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
تسیڤی فیڵدمان، سەربازی ئیسرائیلییه‌كه‌یه، شوفێری تانک بووە، لە ساڵى 1982 لە شەڕی سوڵتان یەعقوب لە لوبنان بێسەروشوێن دەبێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیندا لە گوندێک لە رۆژئاوای شاری بیقاع، کە حەوت کیلۆمەتر لە سنووری سوریاوە دوورە، له‌لایه‌ن ده‌زگاى مۆساده‌وه دەدۆزرێتەوە.
شەڕەکە 43 ساڵ لەمەوبەر لە نێوان سوپاكانى ئیسرائیل و سوریا لە دۆڵی بیقاع رووی‌دابوو، لەو شەڕەدا 21 سەربازی ئیسرائیلی كوژران، 30 سەربازی دیکەش بریندار بوون، ژمارەیەک سەربازی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بەپێی راگەیەندراوێكى سوپاى ئیسڕائیل، گەڕان و دۆزینەوەى ئه‌م سەربازەیان چەندین ساڵی خایاندووە.