چەند کەسێک تەنگە نەفەس بوون

ئاگری تاوەرەکەی هەولێر کۆنترۆڵکرا و تەنیا دوکەڵ ماوە 

964+

ئەحمەد شەمزین

ئەو ئاگرەی لە نهۆمەکانی سەرەوەی تاوەرێکی تەواونەکراوی نیشتەجێبوون کەوتەوە لە هەولێر کۆنترۆڵکرا و تەنیا دوکەڵی ماوە.

ئاگرەکە لە کاڤاڵ تاوەر لە نزیک پرۆژەی تولیب لە نهۆمەکانی 27 و 28 و 29 کەوتەوە و بە قسەی بەرگری شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە ئێستا بەس دوکەڵە و تیمەکانیان شوێنەکە ساد دەکەنەوە.

پەیامنێری 964 لەبەردەم تاوەرەکە رایگەیاند کە تیمێکی زۆری بەرگری شارستانی هاتوونەتە شوێنەکە لە بەردەم نەخۆشخانەی رۆژئاواشەوە پەیمانێرمان وتی شەش کەس بەهۆی ئاگرەکەوە تەنگە نەفەس بوون و چارەسەریان ب ۆ دەکرێت.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی بۆ 964 وتی، شەش كەس بەهۆیی تەنگە نەفەسی رەوانەی نەخۆشخانە كراون، بەڵام كارمەندەكانمان جلی سەیفتیان واتە خۆپارێزییان لەبەر بووە بۆیە هیچ كارمەندێك بریندار نەبووە، گومان دەكرێت هۆكاری ئاگرەكە جگەرە بێت چونكە باڵەخانەكە تەواو نەكراوە هیچی لێنیە جگە لە لەزبڵێكی زۆر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی