رێکاری شارەوانییە

سەیدسادق دەستی بە غەرامەکرد؛ خۆڵ فڕێ دەدرێ و دار شکێندراوە

964+

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی سەیدسادق نایەوێ هەروا بێدەنگ بمێنێتەوە لەبەرامبەر فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەلایەن ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و شکاندنی ژمارەیەک درەخت لە ناوەندی قەزاکە، سەرۆکی شارەوانی بە 964ی وت، داوامان کردووە غەرامەبکرێن.

بە گوێرەی ئەو چیرۆکەی بە 964 گەیشتووە، ماوەیەکە لە چەند شوێنکی سەیدسادق و لە شوێنی قەدەغەکراو، لەلایەن ژمارەیەک ئۆتۆمبێلەوە پاشماوە فڕێدراون، هەروەها ئەو دارانەی لە ناوبازاڕی قەزاکە دانراون لەلایەن ژمارەیەک ئۆتۆمبێلەوە شکێندراون.

حەمزە محەمەد، سەرۆکی شارەوانی قەزای سەیدسادق ئەمڕۆ شەممە بە 964ی وت، داوامان کردووە لە هاوڵاتیانی شارەکەمان، لە کاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی هەڵدەستن بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتیەکان و چەم و شەقامەکان لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی نەمام و درەختەکانی شۆستەکان دەشکێنن و تێکیدەدەن، تەنیا ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان و جۆرەکەیمان بۆ بنێرن.

ناردنی زانیارییەکان وەک سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق وتی، بە وێنەوە بێت بۆ ئەوان گونجاوترە، تاوەکو گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە بەرامبەریان و غەرامە کردنیان، تا ئەوەندە نەبنە هۆی پیسبوونی ژینگەی شارەکەیان و شکانەوەی نەمامەکان.

سەرۆکی شارەوانی دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر، ژمارەیەک خاوەن ئۆتۆمبێل گیراوەتەبەر لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسی هاتوچۆی قەزاکە، ئەوەش لە رێگەی ناردنی ناو و ژمارەی ئەو کەسانەی سەرپێچییەکان دەکەن، وە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان پارێزراوە لامان.

نوسراوەکانی شارەوانی سەیدسادق؛