لەلایەن وەزارەتى دادەوە

لیژنەى لێکۆڵینەوە لەسەر بڵاوبوونەوە گرتەى ڤیدیۆیى دەستدرێژیکردنە سەر زیندانیان پێکدەهێنرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دادى عێراق، بڕیاریداوە لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەسەر بڵاوبوونەوەى ئەو گرتە ڤیدیۆییانە پێکبهێنێت کە گوایە لە زیندانەکانى عیراق، دەستدرێژى کراوەتە سەر زیندانییەکان.

ئەحمەد لعێبى وتەبێژى وەزارەتى دادى عێراق رایگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت زیندانییەکان دەستدرێژی دەکەنە سەر یەکتر، کۆنن.

جەختیشى کردەوە کە وەزارەتى داد بۆ رووبەڕووبونەوەى ئەو حاڵەتە، سیاسەتی تۆمارکردنی داوای یاسایی پەیڕەو دەکات سکاڵا تۆمار دەکات و لە رێگەى لیژنەیەکەوە بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکە و بڵاوبوونەوەى گرتەکان دەکات.

لە زیندانى ئاسایشى رانیە زیندانیان ئەشکەنجەدراون

لە زیندانى ئاسایشى رانیە زیندانیان ئەشکەنجەدراون