کاری تێدا دەکرێت

بەشێک لە رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان داخرا

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی گەرمیان ئەو شۆفێرانە ئاگادار دەکاتەوە کە بە رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخاندا تێدەپەڕن و دەڵێت، بەشێکی رێگەکە دەبێت بە یەک ئاڕاستە.

ئەمڕۆ شەممە 10.5.2025، هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان لە نزیک گوندی ئاوە خێری تا گوندی بانیخان دەبێت بەیەک ئاراستە.

“هاتوچۆکردن دەکەوێتە ئاراستەی رۆشتن بۆ سلیمانی، تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن، تاکو بەدووربن لە رووداوی نەخوازراو”، هاتوچۆی گەرمیان وا دەڵێت.

داخستنی رێگەکە بەهۆی کارکردنە تێیدا و تیمەکانی هاتوچۆی بەربەست و هێمای لادانیان داناوە.

لە رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان لادانی کاتی هەیە و ئاگاد...

لە رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان لادانی کاتی هەیە و ئاگاداربن