خوله‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلأ
خولە گەورەکانی ئەوروپا بڕیاریاندا خولەکێک به بێدەنگی بوه‌ستن، وەک ده‌ربڕیینی ماتەمینی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا و سووریا.
خولەکانی ئیتالیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا هەموویان پابەندیی خۆیان به‌م كاره ده‌ربڕیوه.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا گابرێل گراڤینا، وتی “جیهانی تۆپی پێ پشتگیری خۆی پێشکەش بە قوربانیانی بوومەلەرزەکە دەکات، ناتوانین بەرامبەر کارەساتێکی لەو شێوەیەدا بێباک بین.
له‌بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا، تا ئێستا کریستیان ئاتسوی غانایی و یاریزانی پێشووی یانەكانی چێڵسی و نیوکاسڵ، کە ئێستا له یانه‌ی هاتا سپۆری تورکیا یاری دەکات، دیار نییە و كه‌وتووه‌ته ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی شاری هاتای، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر له توركیا و سوریا چه‌ند یاریزانێك گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خولی نایابی ئینگلتەرا یەک ملیۆن پاوەند، بۆ ئەو کەسانە تەرخان دەکات، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی توركیا و سوریا زه‌ره‌رمه‌ندبوون.