"سوپاس بۆ دڵسۆزیتان"

ئاسایشى شارەزوور بۆ هاوڵاتیان: عەزێت مەکێشن بۆ پیرۆزبایى سەردانمان مەکەن

964+

وریا فەتاح

لەناو کورددا وا باوە، هەرکە بەڕێوەبەرى پۆستێک دەگۆڕێت و کەسێکى نوێ دەچێتە شوێنەکەى، هاوڵاتیان پۆل پۆل تا یەک دوو مانگ دەچنە لاى بەڕێوەبەرى نوێ و پیرۆزبایى لێدەکەن، ئاسایشى شارەزوور کە چەند رۆژێکە بەڕێوەبەرەکەى گۆڕدراوە، دەستپێشخەرى کردووە و داواى لە هاوڵاتیان کردووە بۆ پیرۆزبایى ئەزێت نەکێشن.

لە راگەیەنراوێکدا ئاسایى شارەزوور بڵاوى کردووەتەوە،” هەموولایەک ئاگادارن چەند رۆژێکە خەڵکێکی زۆر لە هاوڵاتیانی خۆشەویست و لایەنی حکومی و حیزبیەکان ئەرک دەکێشن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەن بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکار بوو، زۆرسوپاستان دەکەین داواکارین چیدیکە عەزێت و ئەرک نەکێشن

بۆ ئەوەی بەکاروبارەکانماندا رابگەین”.

جا ئەمە یەکەمجار نییە، پێشتریش لە کاتى دەستبەکاربوونى پارێزگارى بەوەکالەتى هەڵەبجە، نوخشە ناسح هەمان داواکارى کردبوو و لە راگەیەنراوێکدا داواى کردبوو،”وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ ئەوانەی سەردانیان كردین و ئەوانەشی نەهاتوون هەروەكو ئەوەیە هاتبن و ئەوانەشی بە پەیوەندی تەلەفونی پیرۆزباییان لێكردووین سوپاسی هەموتان دەكەین، هەربۆیە لەبەر بەرژەوەندی هەموولایەك و ئەركی ئیداریمان دوابەداوی بەپارێزگابونمان وەكو 19مین پارێزگای عێراق و پێویستی بەدواداچونی مەیدانیمان بۆ كاروبارە ئیدارییەكان، داوا لە هەموولایەكتان دەكەین ئەرك مەكێشن بە هاتنتان بۆ مەبەستی پیرۆزبایی”.

لە شارەزوور پێنج تۆمەتبارى شوێنەوار دەستگیرکران

لە شارەزوور پێنج تۆمەتبارى شوێنەوار دەستگیرکران