لۆگۆی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان - گرافیکی 964
ئەی مەنهەج کەمدەکرێتەوە؟
وەزیر بۆ خوێندکارانی پۆلی12؛ بە قسەی کەس فریوو مەخۆن
964+
ئەحمەد مستەفا
وه‌زیری په‌روه‌رده دەڵێ، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان كراوه و به‌هیوان خوێندکاران به‌قسه‌ی هیچ كه‌س فریو نه‌خۆن و لە مەنهەجیش هیچ وانەیەک کەمناکرێتەوە.
تاقیکردنەوەکان لە 1.6.2025 دەستپێدەکەن و لە 29.6.2025 کۆتای‌یان دێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.5.2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەری کەناڵەکانی وت، لە هه‌رێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 170 هەزار خوێندکار هەن کە 740 هەزاریان لە قوتابخانەی گشتی و ئەوانی دیكه لە قوتابخانە ناحکومیەکانن، 116 هەزار قوتابیش له قۆناغی 12ـى ئامادەیین.
وه‌زیری په‌روه‌رده لەبارەی دەنگۆ و قسەکردن لە بارەی تاقیکردنەەوەکان وتی، داوا لە خوێندکاران ده‌كه‌م کە بە هیچ قسەیەک فریو نەخۆن، به تایبەت بە پرسیارەکانی پۆلی 12، چونکە هەموو لاپەڕەی پرسیارەکانیان ناو و کۆدی خۆیانی لەسەرە.
ئەوەشی روون کردەوە، دوای تاقیکردنەوەکان هەرلە ڕێگەی کۆدی تاقیکردنەوەکانەوە دەتوانن لاپەڕەی خۆیان بە تاقیکردنەوە و ئەنجامەوە ببینن و هەڵەکانیشیان بۆ راستکراوەتەوە، وە پڕۆگرامی خوێندن بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی كه‌م ناكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وامی پێویست كراوه له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.