گرافیک؛ 964+
به‌مه‌به‌ستى مۆمیا كردنى
شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل ورچه كوژراوه‌كه راده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل ده‌ڵێت، كار بۆ دۆزینه‌وه‌ى ورچه كوژراوه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تى ده‌كه‌ن و كه دۆزیانه‌وه راسته‌وخۆ راده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تى هه‌رێمی ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى مۆمیاكردن و پاراستنى.
ورچەکە له جۆرى قاوه‌یی ده‌گمه‌نه و رۆژى 6.5.025 لە گوندی زەنگەڵین كه ده‌كه‌وێته نێوان بنارى قه‌ندیل و دۆڵی باڵه‌یانى ناحیه‌ی قه‌سرێ له قه‌زای چۆمان به کوژراوى دۆزرایه‌وه، کە ئه‌م گونده نزیكترین گوندى هه‌رێمه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل (كه له په‌كه‌كه‌وه نزیكن) به 964ـى وت، هه‌ر كاتێك ورچه‌كه‌یان دۆزییه‌وه راده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێمی ده‌كه‌ن، بۆ مۆمیاكردنى.
وتیشی ” ئه‌و شوێنه‌ى ورچه‌كه‌ى لێ كوژراوه شوێنێكی سه‌خته و به‌ئاسانى نادۆزرێته‌وه به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌ده‌ن”.
پێشتر هاوه‌سرۆكى شاره‌اونى به 964ـى وتبوو دوو گومان بۆ كوشتنى ورچه‌كه هه‌یه، یان سوپاى پاسداران كه خاڵى چاودێرییان له‌سه‌ر سنوور‌ى نزیك ئه‌م گونده‌یه، یاخود ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى بۆ گیاى به‌هاره سه‌ردانى ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانیش زۆرجاران چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن.
له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا تاوه‌كو ئێستا، ئه‌مه سێیه‌مین حاڵه‌تى كوشتنى ورچه له سنوور‌ى باڵه‌كایه‌تى و بنارى قه‌ندیل، كه یه‌كه‌میان له‌رۆژى 15.10.2023 له‌سه‌ر رێگاى گوندى قڕناقاو ورچێك به مردوویی دۆزرایه‌وه كه ئه‌وكات سه‌رۆكى شاره‌وانى وتی ژه‌هرخوارد كراوه، دووه‌میشیان له 13.8.2024 لە کوێستانەکانی پرژە ورچێکی قاوەیی بە کوژراوی دۆزرایەوە و ئاسه‌وارى گولله به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو.