لە رێگای دەربەندیخان - سلێمانی
کەوتنە خوارەوەی بارێک شووشە لە بارهەڵگرێک ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە
964+
میلاد جەلال
بارهەڵگرێک لە رێگای سلێمانی دەربەندیخان و لە نزیک گوندی قاشتی بارێک شووشەی لێکەوتووەتە خوارەوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە.
جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر کە شوشەی بار کردبوو، لە رێگای دەربەندیخان نزیک قاشتی بارە شوشەکەی بەربۆتەوە و بەشێکی شەقامەکەی داخستووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان رۆیشتوونەتە جێگاکە و سەرقاڵی پاککردنەوەن و رێگاکە بکەنەوە.
وتیشی، بەھۆی ئەوەی ئەو شۆفێرە بارەکەی توندوتۆڵ نەبەستووە بالیتێکی شووشەی 13 تۆنی لێکەوتووەتە خوارەوە و وەسڵی پێبژاردنی بۆ دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی