لە ناحیەی رزگاری
ئاگر لە کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی کەوتووەتەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کاتژمێر 4:50 خولەکی ئێوارە نوێکراوەتەوە
وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان دەڵێت، %90″ـی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و تیمەکان لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی تەواوی ئاگرەکە”
کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی رزگاری سنووری گەرمیان ئاگر لە کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنین.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، “ئاگرەکە زۆر گەورەیە و بە چوار تیم سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنین، پێدەچێ زەرەر و زیانی زۆری هەبێ”
پەیامنێری 964 بە رێگەوەیە بۆ شوێنی ئاگرەکە و سات بە سات زانیارییەکانتان بۆ دەگوازینەوە…