سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار. وێنە: 964
بۆ دیاریکردنی زەوییەکانیان لە کەلار
کەسوکاری زیندانیانی سیاسی و ئەنفالکراوان ئاگادار کرانەوە
توانا نەقی
شارەوانی کەلار ئاگادری کوسوکاری زیندانیانی سیاسی و ئەنفالکراوان دەکات کە سبەینێ شوێنی زەوییەکانیان بۆ دیاری دەکرێت ئەوانەی دیاریکراوە ئامادەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو کەسوکاری زاندانی سیاسی و ئەنفالکراوانەی ژمارەی زەوییەکانیان لەنێوان 1500 بۆ 1600 دایە رۆژی پێنجشەمە 8.5.2025 کاتژمێر 8:00ـی بەیانی لەبەرامبەر مزگەوتی ئاشتی بن.
دەشڵێت، بانگێشتەکەیان بەمەبەستی دیاریکردنی شوێنی زەویەکانیانە لەلایەن لیژنەی شارەوانی کەلارەوە بەمەبەستی نوسراوکردن و ئەنجامدانی رێکارەکانی تاپۆی زەوییەکانیان.
ئەم رێکارە سەرجەم سودمەندبوان دەگرێتەوە و لە هەفتەکانی داهاتوو بەشێوازی لیست بانگهێشتی شارەوانی دەکرێن بۆ ئەنجامدانی رێکارەکان، شاروانی وا دەڵێت.