لە سەر رێگای کەڵەک - موسڵ

ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی نەما و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا 

توانا نەقی

لە سنوور ناحیەی کەڵەک سەربە بەردەڕەش و بە دیاری کراوی لەسەر رێگای موسڵ – کەڵک ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.

ئازاد تەها بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 5:40 خولەکی ئێوارە ئۆتۆمبێڵێک لەسەر رێگای سەرەکی موساڵ ناحیەی کەڵەک کۆنترۆڵی لەدەست داوە و خۆی کێشاوە بە داری ناوەڕاستی شاقامەکە.

دەشڵێت، رووداوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێرەکەی.