یاریگەی هاتای سپۆر بووە بە شوێنی خەڵکی لێقەوماوی بوومەلەرزەکە فۆتۆ: HIA
فیدراسیۆنی توركیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی
چوار یانه له خولی توركیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه كشانه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
چوار یانه لە خولی تۆپی پێی تورکیا کشانه‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆكاری بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیاش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا کشانەوەی چوار یانه‌كه‌ی له خولی توركیا پشتڕاستکردەوە، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی یانه‌كان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه دووچاری بوون.
ئه‌و یانانه‌ی له خوله‌كه‌دا كشانه‌وه، هاتای سپۆر، ئەدهنەسپۆر، غازی عەنتاب و مەلاتیا سپۆرن، هاوكات فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا چه‌ند بڕیارێكی له باره‌ی خۆكشانه‌وه‌ی یانه‌كان ده‌ركرد، كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كانه.
دووشەممەی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز باكووری كوردستان و توركیا، رۆژئاوای كوردستان و سووریای هه‌ژاند، كه تا ئێستا زیاتر له 36 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به هه‌زارانی بریندارن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به سه‌دان باڵه‌خانه رووخاون.