بوومەلەرزە دەستی لە یاریزانەکانی تورکیاش نەپاراست
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گیان له‌ده‌ستدانی سێ یاریزانی توركیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه راگه‌یاندرا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا، ئه‌مڕۆ گیان له‌ده‌ستدانی دووه‌م یاریزانی یانه‌ی كاره‌مان مه‌ڕه‌شی راگه‌یاند، كه هاكان دۆغانه، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر گیان له‌ده‌ستدانی تانر كه‌هریمانیشی پێشتر راگه‌یاندبوو.
فیدراسیۆنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌كاونتی فه‌رمیی خۆی له توویته‌ر هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، كه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دووشه‌ممه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ماڵپه‌ڕی فۆتۆماچی توركیا بڵاویكرده‌وه، یاریزانی تۆپی باله‌ی توركیا جان كوجاباش، كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانی سپاردووه.
كوجاباش له یانه‌ی مه‌ڵاتیا یاری ده‌كرد و له شوێنی مانه‌وه‌ی له هوتێلێك له مه‌ڕه‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه، دوای ئه‌وه‌ی هوتێله‌كه رووخاوه.
تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی توركیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوێنێ سێشه‌ممه‌ش یاریزانی یانه‌ی هاتای سپۆر “كریستیان ئاتسۆ” له ژێر داروپه‌ردووی شوێنه رووخاوه‌كانی شاری هاتای رزگار كرا.
رۆژی دووشەممە 6ی شوبات، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باكووری كوردستان و تورکیا و رۆژئاوای كوردستان و سوریای بە توندی هەژاند، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌ستیپێكرا و مه‌ترسی دروستكرد.