شارەزایەکی کەشناسی بۆ 964 دەدوێ
بۆچی پێشبینیکردن بۆ بارینی تەرزە زەحمەتە؟
شۆڕش قادری
پێشبینیکردن بۆ بارینی تەرزە تاڕادەیەک زەحمەت و قورسە و زۆرجار کەشناسان دەستەوەستان دەبن لە پێشبینییەکانیان، بۆیە ئەمساڵ چەند جارێک بینیمان کە تاوە تەرزە کتوپڕ داباریوە و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاندووە.
سادق عەتیە شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “تەرزە لە هەوری چڕی زەبەلاح دەبارێت کە بە سوپەر هەور ناسراوە و هەندێک جار دروستبوونی ئەو هەورانە لە دەرەوەی پێشبینییەکانە”.
عەتیە زیاتر روونیکردەوە و وتی، پێشبینی کردن بۆ دروستبوون و هاتنی ئەو هەورانە قورس و زەحمەتە، چونكە لە ناوچەیەكی دیاریكراودا دروست دەبن و بۆ پانتاییەكی بەرفراوان بڵاونابێتەوە.
لە بەهاری ئەمساڵدا ناوبەناو تەرزە لە ناوچەکانی کوردستان کتوپڕ باریوە و لە چەند شوێنێکیش زیانی بە باغ و باغات و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان گەیاندووە.