"جیاوازی دەکرێت لە نێوانمان و گرفتمان بۆ دروست دەکرێت"

ژمارەیەک لە خاوەن کۆمپانیاکانی بواری دەرهێنانی ئیقامە لە سلێمانی گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی ژمارەیەک لە خاوەن کۆمپانیاکانی بواری دەرهێنانی ئیقامە بۆ بیانییەکان گردبوونەوە و دەڵێن، نزیکین لە لێواری مایەپووچ بوون و دوو کۆمپانیا دەستیان بەسەر کارەکەدا گرتووە.

شیوا هەڵۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای پریپەید ڤیزە بە 964 وت، ئەوان 17 کۆمپانیان کە جیاوازی دەکرێت لە نێوانیان، 15 دانەیان گرفتیان بۆ دروست دەکرێت لەلایەن ئاسایشەوە و تەنیا دوو کۆمپانیا ئیشیان بۆ دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، کاتێک بۆ دەرهێنانی ئیقامە و کارتی مانەوەی کەسێکی بیانی، دەچنە لای لایەنی پەیوەندیدار، داوای ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەیان لێدەکرێت، بەڵام کارئاسانی بۆ ئەو دوو کۆمپانیایەی دیکە دەکرێت و داوای ئەو بەڵگەنامانەیان لێ ناکرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دەرکردنی کرێکارانی بیانی زۆر بووە

دەرکردنی کرێکارانی بیانی زۆر بووە

هەر خێزانێکى ئاوارە منداڵەکەى بنێرێتە سەر شەقام ئیقام...

هەر خێزانێکى ئاوارە منداڵەکەى بنێرێتە سەر شەقام ئیقامەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە