دەروازەی زانکۆی سلێمانی _ وێنە: 964
مەرجێک هەیە
لە بەریتانیاوە دوو زەمالەی خوێندن بۆ دەرچووانی زانکۆی سلێمانی
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی هەلی کار لە زانکۆی سلێمانی دەرفەتی دوو زەمالەی خوێندن بۆ دەرچووانی زانکۆ لە بەریتانیا رادەگەیەنێت.
زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، خوازیار دەرچووی هەر بەش و کۆلێژێکی زانکۆی سلێمانی بێت دەتوانێت ناوی پێشکەش بکات بۆ خوێندن لە وڵاتی بەریتانیا.
مەرجی بەدەستهێنانی زەمالە ئەوەیە خوازیار لە بڕوانامەی IELTS نمرەی 6.5 یان زیاتری هەبێت، زانکۆی سلێمانی وا دەڵێت.
هەر کەسێک ئارەزوومەندە و ئەو مەرجەی تێدایە، پێویستە لە ماوەی دوو تۆژ ئەنجامی تاقیکردنەوەکەی و سیڤییەکەی بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرێت ([email protected])