سێ ماتۆڕسوار لە هەڵەبجە

ڤیدیۆی سەركێشییەكانیان بڵاوكردەوە و دەستگیر كران

964+

شۆڕش قادری

لە هەڵەبجە سێ ماتۆڕسوار دەستگیر کران، کە بە ماتۆڕەکانیان ئەتواری خراپیان نواندووە، سەرکێشیان کردووە و هاوڵاتیانیان بێزار کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤيدیۆی سەرکێشی لێخورينی ماتۆڕسکيل لە تۆڕە کۆمەڵايەتيیەکان و کاريگەری خراپ لەسەر گەنجان، سێ تۆمەتباریان بەناوەکانی (ر،ش،ع) لەدایکبووی ساڵی 2007 و (ک،ف،م) لەدایکبووی 2008 و (م،ع،ع) لەدایکبووی 2005 دەستگیر کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو سێ تۆمەتبارە بە شێوەیەکی نەشیاو ماتۆڕیان لێخۆڕیوە و هاوڵاتیانیان بێزارکردووە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی 21 لە یاسای هاتوچۆ لەلایەن بەشی پۆلیسی ناوشار، بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کراون و دەستیش بەسەر ماتۆڕسکیلەکانیاندا گیراوە.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەی داوا لە هاوڵاتیان و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان دەکات، هاوکاربن بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە و داوایش لە سەرجەم شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات، پابەندی رێنماییەکانی پۆلیسی هاتوچۆ بن.

هاتوچۆی هەڵەبجە چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی بۆ نێو بیارە ...

هاتوچۆی هەڵەبجە چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی بۆ نێو بیارە قەدەغە کرد

هاتوچۆی هەڵەبجە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی دەستبەسەرداگیراو...

هاتوچۆی هەڵەبجە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی دەستبەسەرداگیراو دەفرۆشێت