لە شێخان منداڵێک گیانی لەدەستدا
ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كشانده‌وه و نه‌یزانى برازاكه‌ى ده‌كه‌وێته ژێری
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە سەنتەری قەزای شێخان منداڵێکی تەمەن دوو ساڵه دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلی مامەکەی و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
رووداوه‌كه، ئەمشەو دووشه‌ممه 5.5.2025 لە گەڕەکی سەرۆکانیا سەنتەری قەزای شێخان روویداوه و منداڵه‌كه‌ش به‌ناوى (ئـ. م) دانیشتووی ئه‌م گەڕەکه بووه.
دڵشاد محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەزای شێخان بە964ـی وت، مامی ئه‌م منداڵه ئۆتۆمبێلى بۆ دواوه كشاندووه‌ته‌وه و نەیزانیوە برازاكه‌ى لە پشتە، دەکەوێتە ژێرى و دەستبەجێ لە شوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، “تەرمەکە رەوانەی فریاکەوتنی قەزای شێخان کرا، دواتریش گواسترایه پزیشکی دادی دهۆک و ئه‌مشه‌ویش رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن