لافاو هات و چەند هاوڵاتییەک گیانیان سپارد

ئەمڕۆ یادی یەکێک لە رۆژە رەشەکانی سلێمانی بوو

+964

ژووری هەواڵ

لە رۆژیكی وەك ئەمڕۆ لە 1987 لافاوێكی گەورە لە سلێمانی روویدا و زەرەر و زیانێكی زۆری گەیاند و تا ئێستاش خەڵكی شارەكە بە لافاوە گەورەكە ناوی دەبەن.

دەمەونیوەڕۆ لە پڕ هەورێکی رەش بەری ئاسمانی گرت و بارانێکی بەلێزمە داباری، لە گەڕەکی مەڵکەندییەوە لافاو دەستی پێکرد، بەڵام زیانە ، زۆرەکە لە نێوان سەرا و شەقامی کاوەدا بوو، كە چەند هاوڵاتییەك گیانیان لەدەست دا و دەیان ئۆتۆمبێل لافاو بردنی، هەروەها چەندین دوکان و .ماڵیش زیانیان بەرکەوت