964 زانیاریەكانتان بۆ دەخاتەڕوو
پاسی مەسڵەحە لە عێراق بەگڕخرا و هەرێمیش لێی بێ بەشە
964+
محەمەد فاتیح
هاوكات لەگەڵ ئەو پێشكەوتنانەی جیهان بەخۆوە دەیبینێت قەرەباڵغیەكی زۆر لەسەر جادە و شەقامەكان دروستبووە و بۆ ئەم مەبەستەش لە عێراق ماوەی نزیكەی ساڵێكە دەستیان كردووە بە تەرخانكردنی پاسی گواستنەوەی بەكۆمەڵ، كە كاتی خۆی لە هەرێمی كوردستان پاسی مەسڵەحەمان پێ دەوت.
لە ساڵی 2024 کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی سەرنشین و شاندەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى عێراق پلانێكی تەواوی خستەڕوو و بڵاویكردەوە 600 پاسیان تەرخانكردووە بۆ گواستنەوەی بە كۆمەڵی خەڵك کە 300 پاسیان یەك قاتە و 300 پاسی تریشیان دوو قاتن و سەرجەميان دەخرێنە نێو پرۆژەی گواستنەوەی گشتییەوە، بەشێكیان بۆ بەغدا و هەندێکی تریشیان بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
لە ئێستادا خزمەتگوزاری پاسی گواستنەوەی، لە بەغدا و زۆربەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستانی نەگرتووتەوە.
مێژووی گواستنەوەی گشتی سەرنشینەكان لە بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1889، ئەو کاتەی میدحەت پاشای والی عوسمانیەكان بڕیاریدا کۆمپانیایەکی پشکدار دابمەزرێنێت بۆ دروستکردنی ڕێگای تراموای لە نێوان بەغدا و کازمیيە و خواستێکی زۆرى لە سەربوو.
لە ساڵانی سییەكاندا دەوڵەتی نوێی عێراق بیری لە دروستکردنی گواستنەوەی گشتی لە بەغدا کردەوە و ساڵی 1938 مەسڵەحەی گواستنەوەی سەرنشینانی دامەزراند و بەستێوە بە ئەمانەتی بەغداوە و پاسی بۆ هاوردە کرد و لە ساڵی 1942 شارەوانی بەغدا 21 پاسی لە دار دروستكراوى لە شەقامی ڕەشید بەگەڕخست.
نرخەکان بۆ پلە یەک 14 فلس بوو کە کورسیەكانی به چەرم داپۆشرابوون، 10 فلسيش بۆ پلە دوو کە کورسیەكانی داربوون بەبێ ئەوەی بەهیچ شتێك داپۆشرابێت.
لە ساڵی 2010 وەزارەتی گواستنەوەی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ئەلبا هاوس کرد بۆ هاوردەکردنی 260 پاسی دوو قات و چوونە خزمەتەوە له سەر شەقامەکانی بەغدا.
كاتی خۆیی سزای سەر شۆفێرە سەرپێچیكارەكان دەگەیشتە روبعە دینارێک، كە لە موچەكەیان دەبڕدرا و ئەمەش بڕێكی زۆر بوو بۆ ئەو سەردەمە، خۆ ئەگەر پاسەکە بۆ ماوەی پێنج خولەک دوابكەوتایە ئەوا سزاکە دەگەیشتە نیو دینار.
بەم جۆرە پاسی گواستنەوەی گشتی كە خۆمان پاسی مەسڵەحەی پێ دەڵێين، قۆناغ بە قۆناغ لە عێراق و هەرێمی كوردستان پەرەی سەند و بووه جێگەی رەزامەندی خەڵكی، ئێستاش دووبارە عێراق ئەم پاسانەی بەگەڕخستووەتەوە كە رۆڵێكی بەرچاو دەگێڕن لە كەمكردنەوەی قەرەباڵغی، بەڵام تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، تا یادگاری جارانمان لەگەڵ پاسی مەسڵەحە دووبارە بكەینەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق داوای قەدەغەکردنی تیکتۆک دەکات
پاس
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن:
چیتر بەخۆڕایى یارییەکان نابینن؛ پەخشی نایاسایی BEIN SPORTS لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت
لە كوێوە هاتبوون؟
نۆ فڕۆكە بە ناچاری لە بەسڕە نیشتنەوە
ئاسیا و كۆڕهك لهناو لیستهكهن
"کۆمپانیاکانی مۆبایل نزیکەی 429 ملیار دینار قەرزارن"
71%ـى کارەکانى بڕیوە
زۆرى نەماوە قەدەغەى ئەورووپى لەسەر هێڵى ئاسمانى عێراق هەڵبگیرێت
هەفتانە دوو گەشت دەبێت