37 کۆمپانیا بەشدار بوون

لە سلێمانی پێشانگەیەک 600 هەلی کار دەڕەخسێنێت

964+

ژووری هەواڵ

یەکەمین پێشانگەی هه‌لی كار بە دروشمی “داهاتووت مسۆگەر بکە” بەڕێوەچوو، بڕیارە 600 هەلی کار بڕەخسێنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، 37 كۆمپانیای جۆراو جۆر به‌شداریان لە پێشانگەکەدا كردووه‌ و توانراوه‌ 600 هه‌لی كار لە بوارە جیاوەزەکاندا بۆ خوێندکاران و قوتابیان و دەچووانی زانکۆکان لە پێشەنگەکەدا بخرێتەڕوو.

“ئەم پێشانگەیە لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (CDC) بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت”، وەزارەتەکە وا دەڵێت.

لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگەکە دەرچووان و خوێندکاران و قوتابیان سەردانیان کرد و تیایدا سیڤی خۆیان پێشکەش کرد.

سیڤییەکانتان  ئامادەبکەن سەدان هەلی کار چاوەڕێتانە

سیڤییەکانتان  ئامادەبکەن سەدان هەلی کار چاوەڕێتانە