لە پێشانگەی هەلی کاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

سیڤییەکانتان  ئامادەبکەن سەدان هەلی کار چاوەڕێتانە

964+

ژێوار خدر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەنیازە پێشانگایەکی هەلی کار رابگەیەنێت و دەشڵێت، “سەدان هەلی کار چاوەڕێتانە.”

زانکۆکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندووە، کە سەنتەری پەرەپێدانی زانکۆکەیان، بە هاوبەشی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئیڤێنتی “داهاتووت مسۆگەر بکە: پێشانگەى هەلى کار و تۆڕبەندی لە سلێمانی” ساز دەکات، لە ئیڤێنتەکەشدا دەیان کۆمپانیا، کارگە و دامەزراوەی کەرتی تایبەت سەدان دەرفەتی کار پێشکەش دەکەن.

دەشڵێت، “کارخوازان دەتوانن راستەوخۆ (CV)یەکانیان پێشکەش بکەن، چونکە سەدان دەرفەتی کار لە پسپۆرییە جیاوازەکاندا لەلایەن کۆمپانیا بەشدارەکانەوە گەیشتووەتە دەستمان و لە رۆژی ئیڤێنتەکە کارخوازان هەلی پێشکەشکردنیراستەوخۆیان دەبێت لەگەڵ کۆمپانیاکان”.

ئیڤێنتەکە رۆژی یەکشەممە 4.5.2025، لە هۆتێل رۆتانای شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانییەوە بۆ 5:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بۆ بەشداریکردن لە ئیڤێنتەکە ئەم (QR)ە سکان بکە:

سیڤییەکانتان  ئامادەبکەن سەدان هەلی کار چاوەڕێتانە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەرچووانی دوو بەش لەسەر حک...

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەرچووانی دوو بەش لەسەر حکومەتی عێراق دادەمەزرێنێت