بیناى شارەوانى سلێمانى
شارەوانى سلێمانى
پشەوەرانى ناوچەى پیشەسازى هوانە ئاگادار دەکرێنەوە
964+
وریا فەتاح
شارەوانى سلێمانى ئاگادارى بۆ پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی دوو کەرتى 5ـى هوانە دەکات، لە ماوەى سێ رۆژدا سەردانى شارەوانى بکەن.
ئاگادارییەکە بۆ ئەو پیشەوەرانەیە کە گرێبەستى بەکرێدانیان کۆتایى هاتووە، هەربۆیە شارەوانى سلێمانى داواى کردووە لە ماوەى سێ رۆژدا سەردانیانى لەشى موڵکایەتى شارەوانیان بکەن بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکانیان.
روونیشکراوەتەوە کە نوێکردنەوەى گرێبەستەکان پاڵپشتە بە مادەى 23 بڕگەی سێیەم لە یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2021، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.