لە عەبابەیلێ
هەورەبروسکە سێ سەر رەشەوەڵاخی کوشت
964+
شۆڕش قادری
لە گوندی عەبابەیلێی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، هەورەبروسکە لە چەند سەر رەشەوەڵاخیـدا و دوو مانگا و گوێرەکەیەکی کوشت.
کەیوان بەرزان دانیشتووی عەبابەیلێ و خاوەنی ئاژەڵەکان بە 964ـی وت، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 3.5.2025 شەپۆلێکی بارانبارین گەیشتووەتە ناوچەکەمان و هەورە بروسکەشی لەگەڵ بوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ئاژەڵەکانی لە دەشت و دەر بوون، هەورە بروسکەیەکی بەهێز لە دوو سەر مانگا و گوێرەکەیەکی داوە و کوشتوونی.
کەیوان بەرزان وتیشی، ئاژەڵەکانی دەستبەجێ مرداربوونەتەوە و فریای سەربڕینیان نەکەوتووە، تا ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک پێیڕانەگەیاندووە کە قەرەبووی بۆ دەکەنەوە.