ژنە رەسەنێکی سلێمانی بۆ 964:
“شانازی بە جوانیتانەوە مەکەن ئاڵتوونیش هەموو شتێک نییە”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
یەکێک لە ژنە رەسەکانی شاری سلێمانی باس لە نەریتی ژن و ژنخوازی دەکات لە شاری سلێمانی و ئامۆژگاری کچان دەکات داوای ئاڵتونی زۆر نەکەن.
عائیشە مەلا حەکیم کەسایەتی شاری سلێمانی بە 964 وت، سلێمانی جارانی بەلاوە خۆشتر بووە و کەسایەتی و خزمایەتی زۆر بەهێز بووە لەو سەردەمە کۆنەدا.
باسی لەوەکرد، بەهۆی جوانیەکەوە زۆر کەس بوون بە ئەندام لە حزبی شیوعیدا، بەڵام جوانی بە پێوەر نازانێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن