زیاتر له نیو تۆن ماده‌ى هۆبه‌ریش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه
ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌ستگیركردنى ده‌یان بازرگان و به‌كارهێنه‌رى ماده‌ى هۆشبه‌رى راگەیاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، له‌رێگه‌ى دامەزراوەکانییه‌وه دەیان کەسیان بە تۆمەتی فرۆشتنی ماددەهۆشبەر ده‌ستكگیركردووه، کە ژمارەیەکیان بازرگانی بیانی و نێودەوڵەتین و دەیان کەسی دیکەش بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر كراون و دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆردا دەگرن.
ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه چالاكییه‌كانى تێدا ئه‌نجامدراوه له رێكه‌وتى 16.7.2024 تاوه‌كو 30.4.2025 ـه، تواندراوه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 595 كیلۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌ر له جۆره‌كانى كریستاڵ، تلیاك، كۆكایین، ماریجوانا، هێرۆیین و حه‌شیشدا بگرن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكراوه، كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵیش توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌زار 470 كیلۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌ردا بگرن و ده‌یان كه‌سیش له بازرگان و به‌كارهێنه‌ران ده‌ستگیر بكه‌ن.