غازدزەکانی سلێمانی دەستگیرکران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
غازدزەکانی گەڕەکی سه‌رچنار، كانی كورده و كانی سپیكه‌ی شاری سلێمانی دەستگیرکران، پۆلیس دەڵێت ژماره‌یه‌كی زۆر بوتڵی غازیان دزیوە و سکاڵایان لەسەربووە.
پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبووکی خۆیان رایانگەیاند، نۆ کەس كە ژماره‌یه‌كی زۆر بوتڵی غازیان دزیوە دەستگیرکران و داوا لەو کەسانە دەکات، کە دزییان لێکراوە بێن بوتڵەکانیان ببەنەوە.
“تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوە، كه له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌رچنار، كانی كورده، كانی سپیكه‌ی شاری سلێمانی بوتڵی غازیان دزیوه،” بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وا دەڵێت.
دەستگیرکراوەکان کوردن و بە وتی پۆلیس، هەموویان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.