قایمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوون دەکەن
لە کارتۆنێک ئاوی سەفەریدا تەنێکی نامۆ بینراوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
هاوڵاتیەک لە شاری سلێمانی کارتۆنێک ئاوی پەرداخی کڕیوە و دوای هەڵپچڕینی تەنێکی نامۆی تێدا بووە.
پشکۆ مستەفا هاوڵاتی بە 964ـی وت، ماڵی دایکی کارتۆنێک ئاوی پەرداخیان کڕیوە دوای هەڵپچڕینی کاتێک سەیر دەکەن تەنێکی نامۆ لە سەرجەم پەرداخەکاندا هەبووە.
باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ کارتۆنە ئاوەکەی بردووە بۆ قائیمقامیەتی سلێمانی، لەبەر ئەوەی دەوام نەبووە بۆ سبەینێ وەڵامی دەدەنەوە و بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەو ئاوە و ئەو تەنەی تیایدا بووە.
ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، تەنانەت ناوی مارکێتەکەش کە لای ئەو پارێزراوە داویەتی بە قایمقامیەت و بۆ ئەوەی ئەگەر ئەو تەنە زیانێکی هەبێت سەرجەم کارتۆنە ئاواکن کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتی دیکە نەیکڕێت و بەکاری نەهێنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی