هەواڵەکان

لە سەیرانى گوندى پەرجى شایی و هەڵپەڕكێ و دەنگی تۆپباران تێكەڵ بوون

+964

ژووری هەواڵ

تۆپباران و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی سنووری دهۆك و ئامێدی، بووتە شتێكی رۆتینی رۆژانە و خەڵكەكە لەگەڵی راهاتوون، ئەوەتا دوێنێ لە سەیرانى گوندى پەرجى لە دەڤەرى نهێڵى سنوورى پارێزگاى دهۆک، لەوکاتەى دانیشتووانى گوندەکە سەرگەرمى شایى و هەڵپەڕکێ بوون، سوپای تورکیا تۆپبارانى ئەو ناوە دەکات، بەڵام ئەوان گوێى پێنادەن و لە شاییکردن بەردەوام دەبن.

هەڵپەڕکێى کوردەواری بە دەنگى تۆپباران

هەڵپەڕکێى کوردەواری بە دەنگى تۆپباران

كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی گوندی گۆپتەپە دوای 37 ساڵ لە لەدەستدانی كەسوكاریان، بێ هیوان لە بەڵێنەكانی حكومەتی هەرێم و گلەیی دەكەن لەوەی هیچیان بۆ نەكراوە، پیاوێكی كەسوكاری شەهیدانی ئەو گوندەش دەڵێت، حەق وایە لەو رۆژەدا هەمووان رەشپۆش بن، نەك یادكردنەوە بە جلی رەنگاوڕەنگ بێت.

"زۆڵە كورد وەزعیان لە ئێمە باشترە"

کرێکارانى عەلوەى هەولێر کە بە گومرگ ناسراوە، ئاگایان لە پێوەر و ستانداردە ناوخۆیى و نێودەوڵەتییەکانى كاركردن نییە و بێ وەستان كار دەكەن، بەڵام ئێستا دەیانەوێت رۆژێك لە هەفتەدا پشوو وەربگرن و ئیتر بێزار بوون.

کرێکارانى عەلوەى هەولێر داواى رۆژێک پشوو دەکەین

کرێکارانى عەلوەى هەولێر داواى رۆژێک پشوو دەکەین

ئەو شۆفێرانەی رێگای هەولێر – كۆیە، لە نزیك هەورازە نەفتە ئاگاداری خۆتان، ئەگەرتا تووشی بەڵای خۆتان دەبن، چونكە نزیکەی مانگێکە چەند چاڵوچۆڵییەک لە رێگەی کۆیە – هەولێر نزیک گوندی باخچەی گەورە دروست بووە، ئەمەش کێشەیەکی زۆری بۆ ئۆتۆمبێلەکانی رێگەکە دروست کردووە.

هەورازە نەفتە بووە بە مۆتەکەى شۆفێران

هەورازە نەفتە بووە بە مۆتەکەى شۆفێران