بۆچوونی میدیاكاران
ئازادیی رۆژنامەنووسی لە كوردستان لە چ ئاستێكدایە؟
964+
ئەحمەد شەمزین و دیلان محەمەد جەزا
لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسی، 964 پرسیاری لە رۆژنامەنووسان و پەیامنێران كردووە، چۆن دەڕواننە رەوشی رۆژنامەنووسی لە كوردستان و مەودای ئازادی لە كاركردندا.
پرسیاری دیاریكراو ئەو بوو: لە 10 نمرە چەند نمرە دەدەی بە ئازادیی رۆژنامەنووسی لە كوردستان.
ژمارەیەك میدیاكاری كوردستان وەڵامی پرسیارەكەی 964یان دایەوە.
ئەمڕۆ 3.5.2025 رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسییە و رێكخراوە چاودێرەكانی بواری میدیا و رۆژنامەنووسی لە كوردستان، لە چەند راگەیاندراو و بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوە كرد، رەوشی ئازادیی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی كوردستان خراپە و ئازادییەكان بەرتەسك كراونەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا