لە پێنجوێن

مێردمنداڵێک بە هەورەبروسکە گیانی لەدەست دا

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

بەیانى ئەمڕۆ لە دەشتاییەکانى پێنجوێن، هەورەبروسکە لە منداڵێک دەدات و دەیکوژێت.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامى پێنجوێن وێراى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە بە 964ـى وت،”رووداوەکە بەیانى ئەمڕۆ شەممە 3.5.2025 لە دەشتاییەکانى قەزاى پێنجوێن روویداوە و مێردمنداڵێک بەهۆى هەورەبروسکە، گیانى لەدەستداوە”.

وەک باسى دەکات، تەمەنى مێردمنداڵەکە 14 ساڵە و ئێستا تەرمەکەى لە نەخۆشخانەى گشتیى پێنجوێنە.

باسى لەوەشکرد، پۆلیس سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە و تائستا نازانرێت منداڵەکە کێیە و خەڵکى کوێیە و بۆچ مەبەستێک لەوێ بووە.

نوێکردنەوە لە 12:30 خولەک

لاى خۆیەوە، دکتۆر خالید عەبدوڵا، پزیشکى دادى لە نەخۆشخانەى گشتیى پێنجوێن بۆ 964 ئاشکراى کرد کە رووداوەکە لە دەشتاییەکانى گوندى وریاوا بووە و تەرمى مێردمنداڵەکە بە سووتاوى گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

وەک باسى دەکات، رێژەى سووتاوییەکەى 30% بووە، دواى توێکارى بۆ تەرمەکەى رادەستى کەسوکارى کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەورەبروسکە کارەبای موەلیدە و نیشتمانیی ژمارەیەک ماڵی...

هەورەبروسکە کارەبای موەلیدە و نیشتمانیی ژمارەیەک ماڵی پچڕاند