مێردمنداڵێک لەکاتى مەلەکردن
زۆرى نەمابوو بخنێکێت، بەڵام زوو فریاى کەوتن
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، مێردمنداڵێکى تەمەن 11 ساڵ کەوتنە ناو ئاوى رووبارى خازر، بەڵام تیمى مەلەوانى ئاکرێ زوو فریاى کەوتن و رزگاریان کرد.
بەرگرى شارستانى ئاکرێ بڵاوى کردەوە، ئیوارەى ئەمڕۆ هەینى، مێردمنداڵێکى تەمەن 11 ساڵ کە دانیشتووى قەزاى بەردەڕەشە، کەوتووەتە ناو ئاوى خازر لە سنوورى گوندى کانیلاى سەر بە قەزاى بەردەڕەش.
وەک باسى دەکات، تیمەکانى مەلەوانى بەرگرى شارستانى ئاکرێ زوو فریاى کەوتوون و رزگاریان کردووە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەزرى هاوین و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، هاوڵاتیان لەسەرتاسەرى کوردستان روولە رووبار و چەمەکان دەکەن بۆ مەلەکردن و خۆفێنککردنەوە، بۆیە لەمەودوا رووداوەکانى خنکان و رزگارکردن زۆر دەبن.