ترێند

هیچ شتێ لە شوێنی خۆی نەماوە و تا نەمریت کەس قەدر نازانێ

964+

پەری ساڵح

ترێندی هەفتە پڕ لە هەواڵی جیاوازە و یەکێک ئاسمانی پڕ لە خەمە و ئەوی تریان عاشقە و رۆژێ نەیبنێ چاوی پڕ لە گریانە، خوێندکارانیش فیشەکی بەتاڵ دەتەقێنن.

هونەرمەند عوسمان هەورامی وەک خۆی دەڵێت، باش نییە و پەکی کەوتووە لە هونەر و گۆرانی وتن، لەولاشەوە زەمانە دەنگی سەڵاح مەجیدی لەبیری کردووە و چاوێکیشی لێسەندووەتەوە، چۆپیکێشەکانی عەشرەتی جبوری پارێزگای سەڵاحەدینیش فێری هەڵپەرکێی کوردی بوون و شاییەک دەکەن ئەوسەری دیارنییە.

هەرچی روودەدات لە ترێندەکانی گەرمەکانی تیکتۆک و سۆشیال میدیا و دۆخی هونەرمەندان لە ترێندی هەفتەی 964 ببینە.

ئەو کوڕەی بووەتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و هەمووان عەوداڵی...

ئەو کوڕەی بووەتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و هەمووان عەوداڵی دەنگەکەین