ژماردنی دۆلار لەیەن کەسێک لە بازاڕەكانی دۆلار لە كوردستان _ وێنە: 964
بانکی ناوەندی بڕیاری داوە
بە 132 هەزارەکە 20 وەرەقە بۆ حاجیان دەگۆڕنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ ئەمساڵی حەج، بانکی ناوەندی عێراق بۆ سەرجەم حاجیان وڵات، بە نرخی 1320 هەزار دینار، بڕی دوو هەزار دۆلار “20 وەرەقە” بۆ حاجیان دەگۆرێتەوە، کە نرخی فەڕمی فرۆشتنی بانکەکەیە بۆ دراوی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق.
لە بازاڕی ئازاد، 100 دۆلاری ئەمریکی بە کەمتر لە 145 هەزار دینارە، بەڵام نرخی فەڕمی 13 هەزار دینار کەمترە، ئەم پڕۆسە بۆ حاجییەکان رۆژی 4.5.2025 دەستپێ دەکات.
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.5.2025، لە نووسراوێکدا دەڵێ، بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ، بانکەکەیان ئامادەکاری کردووە بۆ گۆڕینەوەی دوو هەزار دۆلار بۆ هەر حاجییەکی عێراقی کە سەفەری حەج بەجێ دەگەیەنێ، بە نرخی فەڕمی بۆیان.
نووسراوەکە ئاڕاستەی هەریەک لە بانکەکانی، رەشید، رافیدەین، بانکی عێراقی بازرگانی، ناسک ئیسلامی و نوسینگە مۆڵەت پێدراوەکانی ئاڵوگۆڕدراوی سەر بەبانکی ناوەندی کراوە.
نووسراوەکەی بانکی ناوەندی عێراق؛