1ـی ئایار

لە سەدەی 19ـەوە جەژنی کرێکاران داهاتووە

964+

توانا نەقی

1ـی ئایاری هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی و جەژنی کرێکارانە

بیرۆكەی جەژنی كرێكاران بۆ ڕۆژی 21ی نیسانی 1856 دەگەڕێتەوە

لە ئوسترالیاوە سەری هەڵدا و دواتر ئەمریکای گرتەوە

ئامانجەکە كەمكردنەوەی سەعاتەكانی كاركردن بۆ هەشت سەعاتی رۆژانە بوو

تا ئێستا لە ناو 194 وڵاتی دنیا، زۆربەی هەرە زۆریان دانیان بەو رۆژە ناوە

لە سعوودیە و عەمان و ئەفغانستان ئەم جەژنە بوونی نییە

ئێستا لە زۆربەی وڵاتان رۆژی 1ـی ئایار پشووی فەرمییە

رێكخراوە مرۆیی و سەندیكا كرێكارییەكان رێز لە كرێكاران دەگرن و خەڵاتیان دەكەن